پنتاگون بۆ ئیسرائیل: بازنەی ململانێکانی فەڵەستین و ئیسرائیل فراوان نەکرێت

2023-11-28   |  
فۆتۆ: 
کەژان
وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە ھاوتا ئیسرائیلییەکەی کرد کە بازنەی ململانێکانی فەڵەستین و ئیسرائیل فراوان نەکرێت، جەختیشکردەوە لەسەر زیادکردنی ناردنی ھاوکاریدەکان بۆ غەززە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لۆید ئۆستین وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ یۆھاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەنجامدا،  سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بارمتەکان و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە.

پنتاگون راشیگەیاند، ئۆستن داوای لە ھاوتا ئیسرائیلەکەی کردووە کە بازنەی ململانێکان لە فەلەستین فراوانتر نەکەن و ھەوڵبدەن بۆ زیادکردنی ناردنی ئەو ھاوکاریانەی لە ئێستادا رێگەی پێدراوە.
 جەختیشی کردەوە، لەسەر بەردەوامی ھاوکارییە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل و ھەروەھا لەسەر ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ھێز و بەرژەوەندییەکانی لە سەرانسەری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.