پۆلیسی یۆنان دەستگیرکردنی باندێکی گەورەی قاچاخی راگەیاند

2023-11-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پۆلیسی یۆنان دەستگیرکردنی باندێکی گەورەی قاچاخی راگەیاند، کە چوار کەسیان عێراقین.

پۆلیسی یۆنان رایگەیاند، باندێکی گەورەی قاچاخچیکردنیان بە خەڵک دەستگیرکردووە کە لە شەش کەس پێکھاتوون و کە ھاووڵاتییەکی سوری و فەڵەستینییەک و چوار ھاووڵاتی عێراقین.

وتیشی، ئەو باندە پارەیان لە کۆچبەران وەرگرتووە لە پێناو گواستنەوەیان بۆ ئەلبانیا و دواتر گەشتکردن بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ئاشکراشیکرد، ئەو شەش تۆمەتبارە، لە گوندێکی سەر سنووری ئەلبانیا دەستگیرکراون، بەڵام ھیچ کۆچبەرێک لەگەڵ قاچاخچییەکان نەدۆزراوەتەوە.

پۆلیسی یۆنان ئاماژەی بەوەشکرد، بەدوای حەوت ئەندامی دیکەی باندەکەدا دەگەڕێن کە تا ئێستا شوێنیان نادیارە.

لە ٢٨ی ئەیلولیشدا حەوت ئەندامی دیکەی باندەکە لە ھەمان ناوچە دەستگیرکران و لەو کاتەدا ١١ کۆچبەر بە دەستبەسەرکراوی لە کوخ و شوێنە سەربازییە جێھێڵراوەکاندا دۆزرانەوە.