بەھۆی لێچوونی نەوت لە کەنداوی مەکسیک ئەمریکا بەرھەمھێنانی نەوتی راگرت

2023-11-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەھۆی لێچوونی نەوتەوە لە شەش وێستگەی نەوت لە کەنداوی مەکسیک بەرھەمھێنانی نەوت راگیراوە، کە بەرھەمھێنانی نەوت لەو ناوچەیەدا ٦١ ھەزار بەرمیل بوە لە یەک رۆژدا.

پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا رایگەیاند: بەھۆی لێچوونی نەوت و تێکەڵبوونی لەگەڵ ئاودا لە کەنداوی مەکسیک شەش وێستگە بەرھەمھێنانی نەوتییان راگرتووە کە رۆژانە بە تێکڕایی زیاتر لە ٦١ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنن کە دەکاتە ٣ %ی نەوتی خاو لە جیھاندا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆرییەوە راگیرا دوای ئەوەی لە دووری ٣٠ کیلۆمەتر لە نزیکی کەناراوەکانی روباری میسیسیپی تێبینی ھەبوونی نەوت کراوە.

پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا دەشڵێت: ئەو ناوچەیەی کە نەوتەکەی تێکەڵبووە پشکنینی بۆ کراوە بە پانتایی ٣٧ کیلۆمەتر و یەکێک لە بۆرییەکان کون بوە و لەو رێگەیەوە نەوت تێکەڵی ئاو بوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ گیاندارێک لەو ناوچەیەدا زیانی بەر نەکەوتووە.