سودانی: پابەندین بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و راوێژکارە بیانییەکان

2023-11-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سودانی رایگەیاند، پابەندن بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و راوێژکارە بیانییەکان و ھەفتەی داھاتووش بانکی ناوەندیی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆدەبنەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد کۆبووەتەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتۆن و ھاریکارییەکانی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کردووە و بڕیاریشە بانکی ناوەندیی عێراق و گەنجینەی ئەمریکا ھەفتەی داھاتوو کۆببنەوە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و راوێژکارە ئەمنییەکان و نوێنەرانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.

 وتیشی، ھێزە ئەمنییەکان، ئەرکە یاساییەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی خاکی عێراق جێبەجێدەکەن.