ئەم ھەفتەیە پارەی وانەبێژان لە ھەولێر و دھۆک دابەشدەکرێت

2023-11-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەم ھەفتەیە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری ھەولێر و دھۆک دابەشدەکرێت، ھەفتەی داھاتووش لە سنوری سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دابەشدەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم ھەفتەیە شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم پەروەردەکانی سنوری ھەولێر و دھۆک دابەشدەکرێت.

وتیشی، لە ھەفتەی داھاتوودا شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی وانەبێژ، لە سەرجەم پەروەردەکانی سنوری سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دابەشدەکرێت.