زلاتان بۆ دۆنارۆما : فێرتکردین چۆن نازناو بەدەست بھێنین
2021-07-13
|
زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ ئەستێرەی یانەی میلان نامەیەکی بۆ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵیا نارد دوای ئەوەی ئازۆرییەکان نازناوی یۆرۆی ٢٠٢٠ یان بردەوە .
ئیتاڵیا کە لەیاریی کۆتاییدا لەئینگلتەرای بردەوە بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستھێنا ، یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی ئەوان کە ھۆکمار بوو لە سەرکەوتنی ھەڵبژاردە بەرگ شینەکە جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێز بوو کە ھەر ئەو ئەستێرەیە خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەشی پێدرا .
ھەربۆیە لەدوای ئەو ئاستەی کە دۆنارۆما پێشکەشی کرد ئیبراھیمۆڤیچ لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکەیدا ستۆرییەکی بڵاو کردەوە و نوسیویەتی یاریکردن لە کالچیۆ، کە ماڵی دووەممە خراپ نییە، پیرۆزبایی لە ئیتالیا دەکەم .
ھەر ئەو ئەستێرە سویدییە ستۆرییەکی تریشی بڵاوکردۆتەوە کە ئەمەیان وێنەیەکی دۆنارۆمایە کە جامی یۆرۆی ھەڵگرتووە کە ئەوان پێکەوە لە رۆسۆنێری یاریان دەکرد و بۆ ئەمەشیان نوسیویەتی دوای ساڵێک کە پێکەوە بوین ، تێگەیشتم چۆن نازناوەکان بەدەست دەھێنین ، ئەوە جێگەی شانازییە بۆ من دۆنراوما ٢٢ ساڵ لە یاری کۆتایی بەرامبەر بە ئینگلتەرا دوو رۆڵێکی بەرزی گێرا و دوو پەناڵتی گەراندەوە ھۆکار بوو لە گەیاندنی ئازۆری بە نازناوی یۆرۆ .
بەڵام ئەو گۆڵپارێزە بە کۆتایی ھاتنی وەرزی رابردوو بۆندەکەی لەگەڵ میلان نوێ نەکردەوە و بەگواستنەوەی ئازاد رووی لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کرد .
|