رامۆس لەدوای رۆیشتنی لە ریاڵ یەکەم راھێنانی لەگەڵ پارێس سان جێرمان کرد

2021-07-13   |  
سێرجیۆ رامۆس پاریس سان جێرمان یەکەم راھێنان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەدوای رۆیشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندی کردنی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە ، سێرجیۆ رامۆس سەرکردەی پێشووی شاھانەییەکان یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ یانە نوێکەی نیشاندا و دەستی بە یەکەم راھێنان کرد .

رامۆس لەدوای گەیشتنی بە ناوەندی راھێنانی پی ئێس جی ، چاوی بە بەشێک لە یاریزانەکان کەوت کە ئامادە بوون لەوانە ئەشرەف حەکیمی یاریزانی نوێی یانەکە کە تازە لە ئینتەر میلانەوە روی لە پاریس کردووە و پێشتریش لە ریاڵ بەیەکەوە یارییان کردووە ، ھەروەھا کیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێز ھاوڕێی پێشووی کە ئەویش بە ھەمان شێوە پێشتر لە ریاڵ مەدرید پێکەوە بوون .
ھەروەھا دواتریش باوەشێکی گەرمی بە ماوریسیۆ پۆچیتینۆ راھێنەری یانەکەدا کرد واتریش دەستی بە راھێنانەکان کرد کە بەجۆش و خرۆشی و پەرۆشییەکی زۆرەوە دەبینرا .
رامۆس لەدوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێ نەکردەوە دوای ١٦ ساڵ مێرەنگی جێھێشت و بۆ ماوەی ٢ وەرز درێسی پاریس سان جێرمان دەپۆشێت