ئابوری

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەروو ٦١ دۆلار


بەهۆی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و گەشبینی بۆ بوژانەوەی ئابوری ئەمریكا و فراوانبوونی هەڵمەتەكانی كوتان دژی كۆرۆنا، بۆ یەكەمین جار لە ماوەی زیاتر لە ساڵێكدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٦١ دۆلار و ١٠ سەنت بەرزبووەتەوە و نرخی نەوتی تەكساسیش گەیشتووەتە سەروو ٥٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

پێشبینیش دەكرێت نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بكات، بە تایبەت كە پێناچێت هەناردەی نەوتی ئێران بەم نزیكانە بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستپێبكاتەوە.

2 مانگ پێشتر - Feb 9 2021 9:15AM
Print Friendly and PDF
زیاتر