بەھای دۆلار لە بازاڕەکانی ھەرێم بەرزبووەوە
بەھای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی دوو ھەفتەی ڕابردووی تۆمارکرد.
ماوەی دوو ڕۆژە بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرزدەبێتەوە و ئەمڕۆ بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە ١٤٥ ھەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەو بەھاش بەرزترین ئاستی دوو ھەفتەی ڕابردووە. نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی ھەرێم بە جێگیری ماوەتەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینار و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٣٧٣ ھەزار دینار و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤یش بە ٤٢٥ ھەزار دینار بووە.
|