وەرزش

گواردیۆلا: هێشتا نازناوی پرێمەرلیگ یەكلانەبووتەوە


پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری یانەی مانچستەر سیتی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە سەرکەوتنی تیپەکەی بەرامبەر یانەی لیڤەرپول و رایگەیاند کە ھێشتا نازناوی پرێمەرلیگ یەکلانەبووتەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە گواردیۆلا ڕایگەیاند، کە ئەو سەرکەوتنە ھەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی نازناوی پرێمەرلیگ بەدەست بێنن، بەڵام جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ نزیکترین رکابەرەکانیاندا ھیچ نییەو تا ئێستا ھیچ شتێک یەکلانەبووەتەوە.
لەبەشێکی تری وتەکانیدا گواردیۆلا ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد و بە دیاریکراو ئاستی ھەریەک لە رەحیم ستێرلن و فیل فۆدینی بە سەرسوڕھێنەر ناوبرد.
ڕاھێنەرەکەی مان سیتی جەختیشی کردەوە کە لە ئێستادا تەنیا بیر لە یاریی داھاتوویان دەکاتەوە بەرامبەر یانەی سوانزی سیتی لە جامی ئینگلتەرا و بیر لە بەدەستھێنانی نازناوی پرێمەرلیگ ناکاتەوە.



2 مانگ پێشتر - Feb 8 2021 11:25AM
Print Friendly and PDF
زیاتر