وەرزش

کلۆپ: پرێمەرلیگ کۆتایی نەھاتووە


سەرەڕای شکستە گەورەکەیان بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی، بەڵام یۆرگن کلۆپ دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە ئاستی تیپەکەی لەو یارییەدا و رایگەیاند کە ھێشتا پرێمەرلیگ کۆتایی نەھاتووە.
لە لێدوانێکیدا دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە، راھێنەرەکەی لیڤەرپول قسەی بۆ میدیاکان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە شتێکی ئاساییە لە ئەنجامی یاریەکە توڕە بن, بەڵام ئەو ئاستەی پێشکەشیان کردووە بەرامبەر تیپێکی وەکو مان سیتی جێی دڵخۆشییەو دەکرێت لە یارییەکانی داھاتوو خۆیانی لەسەر بنیات بنێنن.
کلۆپ وتیشی  ، کە ئەمە دوا یاریی پرێمەرلیگ نەبووەو ھێشتا ژمارەیەکی زۆر یاریی ماوە تا لە پێناویدا بجەنگن, و ئەگەر بە درێژایی یارییەکانی رابردوو وەکو یارییەکەی سیتی یارییان بکردایە ئێستا جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ ئەو یانە ١٠ خاڵ نەدەبوو.


2 مانگ پێشتر - Feb 8 2021 11:21AM
Print Friendly and PDF
زیاتر