ئابوری

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٦٠ دۆلاری تێپەڕاند


بۆ یەکەم جار لە ماوەی ساڵێکدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٦٠ دۆلاری تێپەڕاند. 
لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ٠.٧٧٪ بەرزبۆوە و گەیشتە ٦٠.١ دۆلار، ئەوەش یەکەمین جارە لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ەوە کە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە، ھاوکات نرخی نەوتی تەکساس بۆ ٥٧.٥٣ دۆلار بۆ بەرمیلێک بەرزبۆوە. 
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا دەگەڕێتەوە بۆ گەشبینی جیھان بە ھەڵمەتەکانی کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان و ھەڵگرتنی کۆت و بەندەکان و ئاسایی کردنەوەی داواکاریی لەسەر نەوتی لێدەکەوێتەوە. 
ھاوکات ڕێککەوتنی "ئۆپیک پڵەس" لە سەرەتای ئەم مانگەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و وڵاتان بەرھەمھێنانی نەوت بە نزیکەی ١.٤٢٥ بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکەنەوە. 



2 مانگ پێشتر - Feb 8 2021 11:12AM
Print Friendly and PDF
زیاتر