تەندروستی

زیاتر لە ٢ ملیار و ٥٠٠ هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان پێنەگەیشتووە


 ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە گەڕانەوە بۆ (خاڵی سەرەتا)، لە كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

(تیدرۆس ئەدهانۆم) بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، زۆرینەی وڵاتانی هەژار لە بەردەم هەڕەشەی گەورەی مرۆیی و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنادان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، (١٣٠) وڵات كە ژمارەی دانیشتوانەكەیان زیاتر لە (٢) ملیار و (٥٠٠) هەزار كەسە، تا ئێستا ڤاكسینەكەیان پێنەگەیشتووە، ئەوەش هەوڵەكانی ڕێكخراوی تەندروستی بۆ بەرگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغی سفر.

ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كاتێكدایە كە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا (١٠٥) ملیۆنی تێپەڕاندووە و ژمارەی گیان لە دەستدانیش یەك ملیۆن و ٢٥٨ هەزار كەسە، لە عێراقیش بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان هۆشداری دەدرێت لە دووبارە توندكردنەوەی ڕێكارەكان و جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ.

3 هەفتە پێشتر - Feb 6 2021 10:16AM
Print Friendly and PDF
زیاتر