پارێزگاری سلێمانی چەند داوایەک لە ھاوڵاتیان دەکات

2023-09-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لەگەڵ ھاتنی وەرزی پاییزدا، دڵنیاتاندەکەینەوە، کە فەرمانگە پەیوەندیدارە حکومییەکان لە ھەموو بوارەخزمەتگوزارییەکاندا بەردەوامن لە ئەرکی دڵسۆزانەی خۆیان و چاودێریی و بەدواداچوونی پێویست، داواش لە ھاوڵاتیان دەکات پشکنین بۆ سیستمی غاز، شۆڤاژ و ھەرجۆرە سوتەمەنیی و وزەیەکی تر کە لەماڵەکاندا بەکاریان دەھێنن بکەن.

د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ ھاتنی وەرزی پاییزدا، دڵنیاتاندەکەینەوە، کە فەرمانگە پەیوەندیدارە حکومییەکان لە ھەموو بوارەخزمەتگوزارییەکاندا بەردەوامن لە ئەرکی دڵسۆزانەی خۆیان و چاودێریی و بەدواداچوونی پێویست و بەردەوام بۆ ھەموو بوارە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەکەن و ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر.

پارێزگای سلێمانی داوا لە ھاوڵاتیان دەکات پشکنینی دڵنیایی تەواو بۆ سیستمی غازو شۆڤاژو ھەرجۆرە سوتەمەنیی و وزەیەکی تر کە لەماڵەکاندا بەکاریان دەھێنن بکەن و ھەروەھا پشکنینی دڵنیایی تەواو بۆ سەری کونج و مەنھۆڵ و ئاوەڕۆی ماڵەکانیان بکەن.

‏‎ د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت، لەبوونی ھەرکێشە و ناتەواوییەک لەو بوارانەی باسکران، لە کۆڵان و گەڕەکەکاندا پەیوەندیی بەفەرمانگەی پەیوەندیدارەوە بکەن.


 زۆرترین خوێندراو