لە ئێران چوار کەس لەسەر کحولی ساختە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو

2023-09-26   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
لە ئێران چوار کەس لەسەر بڵاوکردنەوەی کحولی ساختە سزای لەسێدارەدایان بەسەردا سەپێندرا، کە بەھۆیەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٢٠٠ کەسیش بیناییان لەدەستداوە.

ئاژانسی ھەواڵی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، نۆ کەس بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی کحولی ساختە دەستگیرکراون، چوار کەسیش لە ویلایەتی ئەلبورز لەسەر ھەمان تۆمەت سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، چونکە بوونەتە ھۆکاری گیان لەدەستدانی ١٧ کەس و ١٩١ کەسی دیکەش بەوھۆیەوە بیانییان لەدەستداوە. 

 ساڵانە لە ئێران دەیان کەس بەھۆی خواردنەوەی کحولی دەستکرد یاخود ساختەوە گیانلەدەستدەدەن، ئامارەکەش لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و لەکاتی کۆرۆناوە، زۆر بەرزبووەتەوە، ژەھراویبوونیش بەو خواردنەوەیە، لەدەستدانی بینایی و سستی گورچیلە و گیانلەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.