ئەمریکا دەستگیرکردنی لێپرسراوی ئۆپراسیۆنەکانی داعشی لە سوریا راگەیاند

2023-09-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەستگیرکردنی لێپرسراوی ئۆپراسیۆن و چالاکییەکانی داعشی لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باکوری سوریا راگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی شەممەی رابردوو ھێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان لە باکوری سوریا ئەنجامدا و تیایا ئەبو ھەلیل ئەلفەدعانی، لێپرسراوی ئۆپراسیۆن و چالاکییەکانی داعشیان لە سوریا دەستگیرکرد، لەو ئۆپراسیۆنەشدا ھیچ سەربازێکیان نەبووەتە قوربانی.

دەشڵێت، دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی داعش کە پەیوەندی لەگەڵ ھەموو شانە نوستووەکانی دیکەی رێکخراوەکە ھەیە، ‌ھاوکاریان دەبێت بۆ دیاریکردنی شوێنی تیرۆستان و ریشەکێشکردنی یەکجارییان لە ناوچەکەدا.