پارتەکەی مەراڵ ئاکشەنەر بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کاندیدی دەبێت

2023-09-25   |  
فۆتۆ: 
ئایار
"پارتی باش" بە سەرۆکایەتیی مەراڵ ئاکشەنەر، لە ھاوپەیمانێتیی ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا کشایەوە و بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی شارەوانییەکان کاندیدی دەبێت.

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا، مەڕاڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش، بڕیاریداوە بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان، کە مانگی ئاداری ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت، کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرەی پایتەخت دەبێت، ئەوەش بە جۆرێک لە کشانەوە و جیابوونەوە لەو ھاوپەیمانێتییە دادەنرێت، کە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ ھەڵبژاردنە گشتییەکان و سەرۆکایەتیی تورکیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵ پێکیان ھێنا، بەڵام بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان دووچاری شکست بوون.

ھەر بەپێی میدیای تورکیا، چاوەڕوان دەکرێت، بورا کەڤەنجو دەبێتە کاندیدی پارتی باش بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبوڵ و دەبێتە رکابەری ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی ئێستای شارەوانیی ئیستەنبوڵ و کاندیدی پارتی گەلی کۆماری-جەھەپە.




 زۆرترین خوێندراو