وەزیری کاری عێراق: مانگانە نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ کرێکارانی بیانی خەرجدەکرێت

2023-09-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کاری عێراق رایگەیاند، مانگانە نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی کرێکارانی بیانی لە عێراق خەرجدەکرێت.

ئەحمەد ئەسەدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نزیکەی ٨٠٠ ھەزار بۆ یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق ھەن، بە پێی ھەڵسەنگاندنەکان مانگانە ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ مووچە و کرێکانیان خەرجدەکرێت.

وتیشی، ئەگەر ھەر کرێکارێکی بیانی ٥٠٠ دۆلاریش وەربگرێت، ئەوا بڕەکە لەوە زیاتر دەبێت، چونکە بەشێک لە کرێکارە بیانییەکان مووچەکانیان لە مانگێکدا دەگاتە ١٠ ھەزار دۆلار.