سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەلایەن عێراقەوە ھەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ پاراستنی ئەمنییەت، وڵاتەکەشی ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەکات.
ئیبراھیم رەئیسی لە وتەیەکیدا ئاماژەی بەوەدا، جەنگ لە پلانی سەربازی ئەواندا نییە بەڵام بەردەوام ئامادەکاری دەکەن بۆ روبەڕوبوونەوە و بەرگری، لە ھەر حاڵەتێکی نەخوازراودا.
وتیشی، جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەلایەن عێراقەوە بۆ چەک داماڵین و چۆڵکردنی بارەگاکان لەلایەن حزبەکانی رۆژھەڵاتەوە، ھەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکە.
لێدوانەکەی رەئیسی لە کاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی پاراستنی سنور لەگەڵ ئێران بە ھەماھەنگی حکومەتی ھەرێم دەستیپێکردووە.