ئەمریکا بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری پیشەسازی درۆن و فڕۆکەی سەربازی تۆڕێکی ١١ کەسی و قەوارەیەکی لە چوار وڵات سزادا.
ماسیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری پیشەسازی درۆن و فڕۆکەی سەربازی، ئەمەریکا تۆڕێکی ١١ کەسی و قەوارەیەکی لە چوار وڵات سزاداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆڕەکە بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردنی پیشەسازی بەرھەمھێنانی درۆن و فڕۆکە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە سیان لە ئەندامەکانی لە ئێرانن و ئەوانەی دیکە لەچین و روسیا و تورکیان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، ئەمریکا ھەموو ھەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ راگرتنی بەرەوپێشچوونە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ھاوکاریکردنی روسیا لە جەنگی ئۆکراین.