بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆببێتەوە

2023-09-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە، میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیاری دەکات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دواین سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد دەکرێت.

وتیشی بڕیارە لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا میکانیزمی دابەشکردنی مووچە دیاریبکرێت، بەڵام تا ئێستا بەدیاریکراوی نازانرێت کەی پارەکەی بەغداد دەگاتە ھەرێم.

دوێنێ دووشەممە ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نوسراوی خەرجکردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی نارد، بەڵام تا ئێستا پارەکە رەوانەی ھەرێم نەکراوە.


 زۆرترین خوێندراو