لە ئەمازۆن فرۆکەیەک کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

2023-09-17   |  
فۆتۆ: 
کەژان
دەسەڵاتدارانی ولایەتی ئەمازۆن رایانگەیاند، بەھۆی تێکشکانی فرۆکەیەک لە نزیک شارۆچکەی بارسێلۆسی گەشتیاریی ١٤ کەس گیانیان لە دەستداوە.

پارێزگاری ویلایەتی ئەمازۆن لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، فڕۆکەکە لە پایتەختی ویلایەتی ماناوسەوە بەرەو بارسێلۆس بەڕێکەوتوە، لە ناوچەی ئەمازۆنی بەڕازیل لە نزیک شارۆچکەی بارسێلۆسی باکوری ئەو وڵاتە کە شوێنێکی سەرنجڕاکێشی گەشتیارییە تێکشکاوە و بەھۆیەوە"١٢" سەرنشین و دوو ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان بەڕازیلی بوون.

میدیاکانی بەڕازیل دەڵێن ھیچ کەسێک لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕزگاری نەبووە.

 


 زۆرترین خوێندراو