ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی رۆژھەڵاتی لیبیا بەرزبووەوە و تائێستا ٢٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە حەوت ھەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
مانگی سوری لیبی بڵاویکردەوە، لافاوەکە زۆرترین زیانی بە شارۆچکەی درنە گەیاندووە و بەھۆیەوە ٢٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا ٢٠ ھەزار خێزانیش ئاوارەبوون.
لە رۆژی یەکشەممەوە زریانی مامناوەندی دانیاڵ بە رۆژھەڵاتی لیبیادا تێپەڕی و لە ئەنجامیشدا چەند بەنداوێکی سەرووی شارۆچکەی دێرنە تێکشکان، کە بەھۆیەوە تائێستا حەوت ھەزار کەس بێسەروشوێنن و گەران بەدوایاندا بەردەوامە.