یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکا بەردەوامی ھەیە
2021-07-09
|
خولی تۆپی پێی ئەمریکا
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکا بەردەوامی ھەیە و بەرەبەیانی ئەمرۆ دوو یاری بەڕێوەچوو کە ھەردوکیان سەر بە بەشی خۆر ھەڵات بوون .
ناشڤێل و ئەتلانتا یونایتد لەسەر یاریگای نیسان ستادیۆم بەیەک گەیشتن و ئەگەرچی لە دەقیقەی ٥ ئەتەلانتا دەستی خۆی پێشخست و گۆڵی پێشکەوتنی لەڕێی ئەنتۆن والیکس تۆمار کرد
بەڵام لە وەڵامی ئەوەدا لە دەقیقەی ١٤ ناڤێل گۆڵی بەرامبەر بونەوەی کردەوە
دوای ئەوەی بەشی یەکەمی دیدارەکە بە یەکسانی کۆتایی ھات ، بەڵام بۆ بەشی دووەم ئەمجارەیان ناشڤێل دەستپێخەری کرد و لە دەقیقەی ٤٩ بونە خاوەنی گۆڵی دووەم
بەڵام یاریزانانی ئەتلانتاش وەڵامی خۆیان ھەبوو ، کە لە دەقیقەی ٥٩ گۆڵی بەرامبەر بونەوەیان کردەوە و ئەوگەرچی ئەوان لە دەقیقەی ٧٤ ەوە بە یاریزانیبَک کەمتر یاریان کرد ، بەلاچم یارییەکە بە یەکسانی و بە ٢ گۆڵ بۆ ھەرلایەکیان کۆتایی ھات و بە خاڵێکەوە یاریگایان جێھێشت
|