تەندروستی

تیمەكەی تەندروستی جیهانی سەردانی تاقیگەی زانستی ڤایرۆسەكان لە شاری وهان دەكەن


لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تیمی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی پەیمانگای زانستی ڤایرۆسەكان لە شاری "وهان"ی چین دەكەن.

"پیتەر جاسزاك" ئەندامی ئەو تیمە ڕایگەیاند، چەندین زانیاری و داتایان دەستكەوتووە و نزیكن لەوەی بگەنە ئەنجامێك، هاوكات ئەگەری دزەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناشی لە تاقیگەی شاری "وهان"ەوە بەدوور نەزانیوە. لێكۆڵەران لەو تاقیگەیە پشكنینی جیاواز دەكەن و تاقیگەكەش بە هێزی ئەمنی و ڕێكاری ئەمنی توند دەورە دراوە.

ئەو تیمەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵێك دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە شاری "وهان"ی "چین"ەوە سەردانەكەیان دەستپێكردووە و تا ئێستا ئەنجامی سەردانەكە بە تەواوی ئاشكرا نەكراوە.



2 مانگ پێشتر - Feb 3 2021 9:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر