هەمەڕەنگ

شاژنی بەریتانیا كارمەندێكی بە موچەیەكی باش دەوێت


شاژنی بەریتانیا "  ئێلیزابێس " بەدوای كەسێكدا دەگەرێت كە ماڵپەرە تایبەتەكەی لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەرێوەبەرێت ، لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕی٢٧ هەزار یۆرۆ ساڵانە .

لە درێژەی هەواڵێكدا كە ئاژانسەكان بڵاویانكردووەتەوە ، ئەو كەسەی شاژن بە دوایدا دەگەڕێت دەبێت بەهرە و توانای تایبەتی هەبێت  و شارەزاییەكی زۆرباشی  لە نووسین و بەرێوەبردنی ماڵپەری تایبەتی شاژن لە ئینستاگرام هەبێت و جگە لەوەش  هەڵگری بڕوانامەی زانكۆبێت و شارەزایی لە دیزاینكردندا هەبێت .

ئاماژەی بەوەشكراوە ، ئەو كەسە لە نوسینگەی گەنجینەی شاهانەی  كۆشكی باكینگهام  دەستبەكاردەبێت  و لەبەرامبەر پۆستكردنی وێنەكانی شاژن ڕۆژانە  لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ،  لە ماوەی  ساڵێكدا ٢٧هەزار یۆرۆ وەردەگرێت جگە لە  وەرگرتنی پاداشتی زیادەش لە بەرامبەر ئەنجامدانی كارەكەی.

جێی باسە ، ئەوكەسە دەبێت هەموو كەناڵەكانی كۆشكی باكینگهاميش لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەرێوەبەرێت  و بەرپرسيش بێت لە تۆری ئینتەرنێتی ناوخۆی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە لە نێو كۆشكەدا كاردەكەن ، هەروەها دەبێت ١٢٠٠ فەرمانبەر ئاگادار بكاتەوە لە هەموو ئەو گۆرانكارییانەی كە لە نێو كۆشكەكە ڕوودەدەن .



3 هەفتە پێشتر - Feb 2 2021 6:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12