تەندروستی

ژمارەی ئەو ئەمریكیانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە لە ژمارەی تووشبووان زیاترە


لە ئەمریكا، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە لە ژمارەی تووشبووان بەرزترە.

ئاژانسی "بلومبێرگ" ڕایگەیاند، لە پێناو لەناوبردنی كۆرۆنا، تا ئێستا زیاتر لە ٢٦.٥ ملیۆن ئەمریكی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە كە لە ژمارەی تووشبووان زیاترە و ئەوەش بە خێراترین هەڵمەتی كوتان لە جیهان دادەنرێت، بە شێوەیەك لە ڕۆژێكدا نزیكەی ١.٣٤ ملیۆن دۆزی ڤاكسین پێشكەش دەكرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە لە ٦ هەفتەی سەرەتای دەستپێكردنی هەڵمەتی كوتان لە ئەمریكا، هەڵمەتەكە بە سستی بەڕێوەدەچوو و تەنها ٧.٨٪ی ئەمریكییەكان دۆزی یەكەمیان وەرگرتبوو.

هاوكات "جۆو بایدن" سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران لەسەر پارتی دیموكراتەكان كۆبووەوە و تاوتوێی پێشنیاری گوژمێكی تری هاندانی ئابوری تایبەت بە كۆرۆنایان كردووە.



2 مانگ پێشتر - Feb 2 2021 10:22AM
Print Friendly and PDF
زیاتر