تەندروستی

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان كەمیكردووە


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ماوەی سێ‌ هەفتەیە تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات.

"تیدرۆس ئەدهانۆم" بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوەكە ڕایگەیاند، سێ هەفتەیە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی دەتوانن كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەكە بكەن سەرباری بوونی جۆری نوێی كۆرۆنا.

"ئەدهانۆم" جەختیشی كردەوە لە گرنگی گرتنەبەری ڕێكارەكان، كە هۆكاری سەرەكییە بۆ ڕێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا.

2 مانگ پێشتر - Feb 2 2021 9:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر