بەرازیل و پیرۆ یەکەم یاریی قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا دەکات

2021-07-05   |  
بەرازیل و پیرۆ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە لە یەکەم یاریی قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا ، ھەڵبژاردەی بەرازیل کە میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکات رووبەڕووی ھەڵبژاردەی پیرۆ دەبێتەوە .

ھەردوو تیپ لە قۆناغی کۆمەڵەکان رووبەڕووی یەکتر بوونەوەو تیایدا بەرازیل بە چوار گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە پیرۆ ھێنا .
بەرازیل شەوی یەکشەممە دواین ئامادەکارییەکانی خۆیان ئەنجامدا ، بەڵام تیایدا ئەلێکس ساندرۆی بەرگریکاری یانەی یوڤانتۆس بەشداری نەکرد و بەم ھۆیەشەوە ئەگەری بەشداری کردنی لە یارییەکەی پیرۆدا زۆر لاوازەوە و پێشبینی دەکرێت رینان لۆدی ببێتە شوێنگرەوەی .
ھاوکات گابرێل خیسۆسی ئەسیتێرەی یانەی مانچستەر سیتییش بە ھۆی ئەو کارتە سورەی لە یارییەکەی چیلیدا ناتوانێت بەشداری ئەم یارییە بکات .
لە بەرامبەردا ھەڵبژاردەی پیرۆ لە تواناکانی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی بێ بەش دەبێت کە ئەویش کاریلۆی ئەستێرەی ھێلی ناوەندی تیپەکەیانە بەھۆی وەرگرتنی کارتێکی سور لە یاریی رابردوودا بەرامبەر پاراگوای .
بەرازیل و پیرۆ لە مێژووی کۆپا ئەمریکا ٢١ یارییان ئەنجامداوەو تیایدا سامبا ١٥ سەرکەوتنی بەدەستھێناوەو پیرۆش تەنیا سێ سەرکەوتنی ھەیەو لە سێ یارییشدا ھەردوو تیپ یەکسان بوون .