پوتن: لە مانگی تەموزدا چەکی ئەتۆمی لە بیلارووس جێگیر دەکەین

2023-06-10   |  
فۆتۆ: 
گۆران
ڤلادیمر پوتن سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، لە رۆژانی حەوت و ھەشتی مانگی تەموزدا لە بیلارووس چەکی ئەتۆمی تاکتیکی جێگییر دەکەن، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی لە چەند وڵاتێک لەلایەن رێکخراوی ناتۆوە.

پوتین لە شاری سۆچی رووسیا لەگەڵ ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕووس کۆبووەوە  رایگەیاند، دۆسیەی ئەمنی و ئابووری تاووتوێ دەکەن، ھاوکات ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە پەیوەندییەکانیان تاڕادەیەکی باش بەرەوپێچوونی بەخۆوە بینیوە.

وتیشی، پێشھاتەکانی بواری ئاسایش باشن و بە جێگیری ماونەتەوە، لە بارەی چەکی ئەتۆمییشەوە ئاماژەی بەوەکرد، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی رەوانەی بیلاڕووس دەکرێت، ئەوەش لە ھەستیارترین بابەتەکانە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.