ترەمپ ٣٧ تۆمەتی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتیمانی رووبەڕوو دەکرێتەوە

2023-06-10   |  
فۆتۆ: 
گۆران
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ٣٧ تۆمەتی روبەڕووکرایەوە لە ناویاندا دروستکردنی مەترسی بۆسەر وڵاتەکەی لە رێگەی ھێشتنەوەی بەڵگەنامە نھێنییەکانەوە، کە نھێنییە سەربازیی و ئەتۆمییەکانی لە خۆ گرتووە لەگەڵ پێدانی زانیاری ناڕاست و رێگریکردن لە دادپەروەری.

رووبەرووکردنەوەی ئەو تۆمەتانە دوای ئەوە ھات کە جاک سمیس داواکاری گشتی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، یاساکانی ئەمریکا ھەموو کەسێک بەبێ جیاوازی دەگرێتەوە.

 لە بەرامبەراد دۆناڵد ترامپ دووپاتی کردوەتەوە کە بێتاوانەوە و خۆی وەک قوربانییەکی پیلانی نەیارە دیموکراتەکانی دەزانێت، کە بەو تۆمەتانە رێگرییان کرد لە گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، ھیواشی خواستوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ئەو مافانەی بۆ بگەڕێتەوە.