وردەکاری پەسەندکردنی ماددەکانی ١٢ و ١٣ی پڕۆژەیاسای بودجە کە پەیوەستن بە ھەرێم

2023-06-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سەعات پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ ھەڵگیرا، ماددەکانی ١٢ و ١٣ی پڕۆژەیاسای بودجە کە پەیوەستن بە ھەرێم پەسەندکران و پشکی ھەرێم بە ١٢.٦٧٪ جێگیرکرا.

ھاوکات ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر ماددەکانی ١٤،١٥، ١٦ و ١٧ دواخست، یەکێک لە بڕگەکانی ماددەی ١٤ تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و بەھۆی ھەوڵەکان بۆ لابردنی، گرژی و ئاڵۆزی لەپەرلەمان لێکەوتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەکانی ١٨، ١٩، ٢٠،٢١ و ٢٣ و ٢٤ی پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد، ماددەی ٢١ی پڕۆژەیاسای بودجە تایبەتە بە باجەکان، ماددەی ٢٢ی پڕۆژە یاساکەش لابرا و دەنگنەدرا لەسەر دانانی باج بەڕێژەی ١٠٪ لەسەر کارتی مۆبایل.