حەفیزە ئەرکان وەک یەکەم ژن بوو بە سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا

2023-06-09   |  
فۆتۆ: 
ڕێبوار
تورکیارەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ژنێکی بەناوی خەفیزە غایە ئەرکان کردە سەرۆکی بانکی ناوەندی، بوو بە یەکەم ژن پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندی بگرێتەدەست.

سەرۆککۆماری تورکیا ژمارەیەک گۆڕانکاری لە پۆستەکانی حکومەتەکەیدا کردوو لە ھەوڵێدا بۆ بەرزکردنەوەی بەھای لیرە و دابەزاندنی رێژەی ھەڵئاوسان لەوانەش خەفیزە غایە ئەرکان_ی کردە سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی و بوو بە پێنجەم سەرۆکی بانکەکە لە ماوەی چوار ساڵدا.

حەفیزە ئەرکان لە ساڵی ١٩٨٢ لە ئیستەنبوڵ لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٢١ بەشی ئەندازیاری پیشەسازی لە زانکۆی بسفۆڕ تەواوکردووە، دواتر بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری توێژینەوەی کردەیی و ئەندازیاری دارایی لە زانکۆی برینستون لە ئەمریکا بەدەستھێناوە.

حەفیزە ئەرکان لە ساڵی ٢٠٠٥ ژیانی پیشەیی لە دامەزراوەی گۆڵدمان ساکسی ئەمریکی لە خزمەتگوزاری دارایی و وەبەرھێنان دەستپێکردووە، ماوەی نۆ ساڵ بەردەوام بووە، خاوەنی شارەزاییەکی زۆرە لەکاری بانکی و وەبەرھێنان و ئیدارەدانی تەکنەلۆژیا و داھێنانی ژمارەیی.