کۆبوونەوەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دواخرا

2023-06-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بۆ سەعات ٨:٠٠ی ئەمشەو دواخرا، تائێستاش لایەنەکان لەسەر چەند برگە و مادەیەکی بودجە نەگەیشتوون بە رێککەوتن.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنی  ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دواخراوە بۆ سەعات ٨:٠٠ی ئەمشەو.

بڕیاربوو سەعات ١:٠٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ  ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە کۆببێتەوە، بەڵام بەھۆی رێککنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر چەند برگە و مادەیەکی بودجە، کۆبوونەوەکە چەند سەعاتێک دواخراوە.

پڕۆژەیاسای بودجە کە بۆ سێ ساڵی داھاتوو بە ھەمان ناوەڕۆک دووبارە دەبێتەوە، قەبارەکەی بە ١٩٩ ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە لەو بڕەش زیاتر لە ٦٠ ترلیۆن دینار کورتھێنانی ھەیە.