چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت کە بۆ سێ ساڵە.
عەباس عامری ئەمینداری گشتی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان راگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و دورودرێژی ئەنجامدا و رۆژی پێنجشەممەش دەنگ لەسەر گرنگترین پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق دەدرێت کە بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥_ە.
وتیشی، بە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە دەتوانرێت خزمەتی زیاتری عێراقییەکان بکرێت و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیش جێبەجێ بکرێن.