سەرۆککۆماری عێراق ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان دەخوازێت

2023-06-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆککۆماری عێراق ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان دەخوازێت و دەڵێت، لە خودا دەپاڕێمەوە بۆ ناردنی شیفا بۆ پاپا فرانسیس پاپا ڤاتیکان، کە پیاوێکی ئاشتیخوازە و حەزی بە برایەتییە.

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە تویتەر نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە خودا دەپاڕێمەوە بۆ ناردنی شیفا بۆ پاپا فرانسیس پاپا ڤاتیکان، کە پیاوێکی ئاشتیخوازە و حەزی بە برایەتییە. 

وتیشی، ھیوادارن بەڕێزیان بە زوترین کات تەندروستیان باشتر ببێت و سەلامەت بن.