سبەینێ تاقیکردنەوەکانی پۆلی١٢ی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

2023-06-02   |  
فۆتۆ: 
هادی
تاقیكردنەوەكانی پۆلی١٢ی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و لە رۆژانی تاقیكردنەوەكانیشدا بۆ ماوەی سێ سەعات و نیو هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شەممە تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی پۆلی ١٢ی ئـامـادەیی سەعات ٧:٣٠ خولەك دەستپێدەكات و هەفتەی دوو تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت و رۆژی ٢٧ی حوزەیران تاقیكردنەوەكان كۆتاییان دێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژانی تاقیكردنەوەدا هێڵی ئینتەرنێت لە سەعات٦:٣٠ خولەك بۆ سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت.

هاوكات بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پەروەردە،١١٧ هەزار و٣٦٤ خوێندكار بەهەموو بەشەكانییەوە بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن، كە ژمارەی خوێندكارانی زانستی ٧٥ هەزار و٢٣٩ خوێندكارە و وێژەیی ٣٩ هەزار و ١١٣ خوێندكار و پیشەییەكانیش سێ هەزار و ١٢خوێندكارە.