تەندروستی

٤ لە گرنگترین سودەکانی چای گوڵە بەیبون


ماڵپەری " Organic Facts " تایبەت بە بابەتە تەندروستییەکان ئاشکرای کردووە ، گوڵە بەیبون  یەکێکە لە ڕوەکە سود بەخشەکان ھەروەھا  بە چارەسەرە سروشتییە زۆر باشەکان دادەنرێت بۆ گرفتە تەندروستییەکانی جەستەی مرۆڤ

ئەو ماڵپەر ئاماژەی بەوەشکردووە ، ئەو گوڵە دەوڵەمەندە بەماددەی دژەھەوکردن و دژە میکرۆبە چەندین سودی گرنگی ھەیە و دەتوانرێت وشک بکرێتەوە وەک چا ئامادەبکرێت .

گرنگترین سودە تەندروستییەکانی چای گوڵە بەیبون :

١_  یارمەتیدەری خەوە

ئەگەر کەسێک توانای خەوی نەبوو یان خەوی لێنەکەوێت ئەتوانێت کوپێک لە چای گوڵە بەیبون بخوات ، چونکە ئەو ڕوەکە وەک ھێورکەرەوەیەک کاری خۆی دەکات  و یارمەتی کەسەکە دەدات کە بتوانێت خەوی لێبکەوێت .

٢ _ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سەرئێشە  بەوەی ماددەی دژە ھەوکردنی تێدایە ، ھەورەھا وەک ئارامەکەرەوەیەک وایە  یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات.

ئەم روەکە یارەمەتی ڕێکخستنی  سوری مانگانە  دەدات  و زۆرێک لە وکاتانەی تووشی سەرئێشە دەبن و ئەو روەکە یارمەتیدەرە بۆ کەکمردنەوەی  ئەو سەرئێشەیە.

٣ _  کەمکردنەوەی ھەستکردن بە ھیلاکی

یارمەتی کەمکردنەوەی ھیلاکیەکی زۆر دەدات  و ھەروەھا کەمکردنەوەی دڵراوکی وقەلەقی.

 ٤ _  نەھێشتنی کێشەکانی گەددە

 ئەو ڕوەکە دەوڵەمەندە بە زۆرێک لە زەیتە گرنگەکان کە  دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ھەوکردنی برینی گەدە.



2 مانگ پێشتر - Jan 31 2021 5:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر