رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە زیاتر لە ٢٠ ھێندە لەئاستی رێگەپێدراو زیاتربووە، یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمبارکراویش چوار ھەزار و ٧٠٠ کیلۆی تێپەڕاندووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، بەپێی بەدواداچوون و ئەو بەڵگانەی دەستیان کەوتووە، رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە ٢٣ ھێندە لەئاستی رێگەپێدراو بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ زیاتربووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمبارکراویش لەلایەن ئێرانەوە گەیشتووەتە چوار ھەزار و ٧٤٤.٥ کیلۆگرام لەکاتێکدا بەپێی رێککەوتنە ئەمییەکە بۆی ھەیە ٢٠٢.٨ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو عەمبار بکات.