حکومەتی عێراق بەڵێنی بە لێپرسراوانی ئێران داوە سنورەکانی ھەرێم کۆنتڕۆڵ بکات

2023-05-31   |  
فۆتۆ: 
هیوا
ھۆشداری و ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ بۆردومانکردنی ھەرێم، جارێکی دیکە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی گەیاندەوە تاران و بەڵێنی بە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە داوە سنورەکانی ھەرێم کۆنتڕۆڵبکات.

بەرپرسانی ئەو وڵاتەش داواکاری تازەیان ھەیە و دەڵێن، دەبێت حزبەکانی رۆژھەڵات لە عێراق دەربکرێن.

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی لە تاران کۆبووەوە، ئەعرەجی بەر لەو سەردانەشی بۆ تاران، سەردانی ھەولێر و سلێمانی کرد بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی ھەرێم لەبارەی رەواندنەوەی مەترسییە ئەمنییەکانی ئێران.

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوستی سعودی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، لەو سەردانەدا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەڵێنی بە بەرپرسانی تارانداوە سنورەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران کۆنتڕۆڵبکرێن و رێگەش نەدەن حزبەکانی رۆژھەڵات بەرژەوەندییەکانی ئێران بە ئامانج بگرن.

ئەوەشی خستووەتەڕو، ھەرێمی کوردستان بەھۆی بوونی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، روبەڕوی ئاستەنگی ئەمنی بووەتەوە و تارانیش ھۆشداریداوە کە ئەگەر ھەولێر و بەغدا نەتوانن چالاکییەکانیان رابگرن، لە قوڵایی ھەرێمدا ھێرشیاندەکاتەسەر.