کۆمپانیای دانەغاز پلانی زیادکردنی بەرھەمھێنانی غازی لە ھەرێم ھەیە

2023-05-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمپانیای دانەغاز خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بڕیارێکی حکومەتی ئیمارات دەردەبڕێت، دەڵێت، ئەوبڕیارە دەرفەتێکی لەبارە بۆ کۆمپانیاکەیان کە پلانی زیادکرنی بڕی بەرھەمھێنانیان ھەیە لەھەرێمی کوردستان.

لەراگەیەندراوێکدا کۆمپانیای دانەغاز خۆشحاڵە بەگۆڕانکاری لەمافی خاوەندارێتی کۆمپانیا وەبەرھێنەکان لەئیماراتی عەرەبی کەدەتوانن خاوەندارێتی ١٠٠٪ پشکی کۆمپانیاکانیان ھەبێت کەپێشتر رێپێدراوبوو تەنھا ٤٩٪ خاوەندارێتیان ھەبێت.

حەمید جەعفەر سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی داناغاز رایگەیاندووە، ئەو بڕیارە پاڵپشتیەکی باشی حکومەتی ئیماراتە بۆبازاڕی سەرمایەو راکێشانی وەبەرھێنانی بیانی و زیادبوونی نەختینەیی لەو وڵاتە. 

لەراگەیەندراوەکەی داناغاز ئاماژەی پێکراوە ئەوبڕیارە دەرفەتێکی لەبارە بۆ کۆمپانیاکەیان کە پلانی زیادکرنی بڕی بەرھەمھێنانیان ھەیە لەھەرێمی کوردستان و کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی بەھای پشکەکانیان لەمیسر.