تەندروستی

عێراق هۆشداری دەدات لە بڵابوونەوەی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا


وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریدەدات لە بڵابوونەوەی  شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەڵێت" شەپۆلی دووەم قوربانی زۆرتری لێدەكەوێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بە مەترسی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دووبارە توندكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكات.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، شەپۆلی دووەمی پەتاكە بەشێوەیەكی زۆر مەترسیدار لە چەند وڵاتێك  بڵاوبۆتەوە، دەشلێت" عێراق پلانی تۆكمەی هەیە بۆ ڕووبەڕبوونەوەی شەپۆلی دووەم، داواش لە هاوڵاتیان دەكات بەردەوامبن لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێز.



3 مانگ پێشتر - Jan 29 2021 11:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر