تەندروستی

لەسەر ئاستی ئەوروپا زۆرترین گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە بەریتانیا تۆماركراوە


بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٠٠ هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی هەڵدەگرێت.

دوای تۆماركردنی زیاتر لە ١٠٠ هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە بەریتانیا، "جۆنسن" نیگەرانی خۆی دەربڕی و وتی وەك سەرۆك وەزیران بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت و ئاماژەیدا بەوەی سەرباری رێكارە توندەكان، ئامارەكانی توشبووان زۆر بەرزە و لەسەر ئاستی ئەوروپاش زۆرترین گیان لەدەستدان لە "بەریتانیا" تۆماركراوە.



3 مانگ پێشتر - Jan 27 2021 11:34AM
Print Friendly and PDF
زیاتر