تەکنەلۆژیا

چین لە پلانیدایە تا ساڵی ٢٠٢٣، سی کارگەی تەواو پێکەوەبەستراوی تۆڕی "5G" دروست بکات


لە هەواڵێکی ئاژانسی "China daily"دا هاتووە، کە حکومەتی چین تا کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ هەوڵدەدات ٣٠ کارگەی تەواو پێکەوەبەستراوی تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم دروست بکات لە ١٠ پیشەسازی سەرەکی وڵاتدا، لە کاتێکدا دەوڵەت بەردەوامە لە گەشەپێدانی تۆڕی ئینتەرنێتی پیشەسازیە جیاوازەکان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم.

بە پێی هەواڵەکە، وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای زانیاری چین (MIIT) ڕایگەیاندووە، بە گوێرەی پلانی کاری ٣ ساڵی داهاتووی پڕۆژەی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی پیشەسازی، وەزارەت ٣ بۆ ٥ پلاتفۆڕمی تایبەت بە ئینتەرنێتی پیشەسازی کە کاریگەری نێودەوڵەتی هەیە بەرهەمدەهێنێت و لە پاڵیشیدا ناوەندێکی گەورەی کۆکردنەوەی زانیاریی تایبەت بە ئینتەرنێتی پیشەسازی، تا کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دروست دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر بە پێی پلانەکە ساڵەکانی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٣، ساڵانی گەشەی خێرای ئینتەرنێتی پیشەسازی دەبێت لە چین، بە جۆرێک دەرکەوتنی هەندێک کاری نوێی وەک بەرهەمهێنانی هۆشمەندانە و کاری جوانکاری تایبەتی (personalized customization) و کاری هاوبەشی پشتبەستوو بە تۆڕی ئینتەرنێت، ئیتر باو دەبن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە داتاکانی (MIIT) دەریدەخەن کە وڵاتی چین تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ پلاتفۆرمی ئینتەرنێتی پیشەسازی بەرهەمهێناوە کە کاریگەری هەرێمییان هەیە و زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کۆمەڵەی ئامێرە پیشەسازییەکان و ٤٠٠ هەزار کۆمپانیای پیشەسازی پێکەوە گرێداوە.

لە کۆتایدا، (ئینتەرنێتی پیشەسازی) کە بە ئینتەرنێتی شتەکان (IoT)یش دەناسرێت، ئاماژەیە بۆ پشتبەستنێکی فراوانتر بە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی وەک تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی داهاتوو و داتایی زەبەلاح و هۆشمەندی دەستکرد.

3 مانگ پێشتر - Jan 25 2021 7:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12