یوسف ئەمین بانگھێشتی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق دەکرێت

2023-04-03   |  
فۆتۆ: 
SWARA KARIM


یوسف ئەمین یاریزانی کورد دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی فاینۆردی ھۆڵندی ئەو یاریزانە کوردە لەرێی لیژنەی دۆزینەوەی یاریزانە عێراقییەکان لە ئەوروپا خرایە ژێر چاودێری و دواجار یاریزانە کوردەکە بووە جێی سەرنجی ستافی راھێنەرانی ھەڵبژاردەی عێراق و سەرەتا کاپتن عیماد محەمەدی راھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق سەرسامی بە ئاستی دەربڕی و بانگھێشتی ھەڵبژاردەکەی کرد بۆ یارییەکانی جامی جیھانی لاوان کە بڕیارە وڵاتی ئەرژەنتین میوانداری بکات.