ئەمڕۆ بەرگری شارستانی موسڵ، ١٢ تەرمی لە شارەکە دۆزییەوە کە تائێستا ناسنامەیان ئاشکرا نییە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تیمێکی گەڕان و رزگارکردنی سەربە بەرگری شارستانی پارێزگای نەینەوا لە ناوچەی مەیدانی سەربە شاری موسڵ، ١٢ تەرمیان دۆزیوەتەوە کە ناسنامەیان ئاشکرا نییە.
راشیگەیاند، تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی موسڵ کراون بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.
دۆزینەوەی ئەو تەرمانە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٤دا چەکدارانی داعش شاری موسڵ و دەوروبەریان داگیرکرد و ماوەی سێ ساڵ لەو شارە مانەوە، لە دوای ئازادکردنی موسڵیش چەندین تەرم و گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.