لە دھۆک بەھۆی یارییە ئاگرینەکانەوە ١٩ کەس بریندار بوون

2023-03-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوێنێ لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاھەنگەکانی نەورۆزدا لە پارێزگای دھۆک، بەھۆی یارییە ئاگرینەکانەوە ١٩ کەس بریندار بوون و برینی دوو کەسیش سەختە.

د. عەبدوڵا  ئیحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك بە كوردسات نیوزی راگەیاند، دوێنێ لە پارێزگای دهۆک ١٩ کەس بەهۆی تەقاندنی یارییە ئاگرینەکانەوە بریندار بوون، ١٧ کەسیان برینەکانیان سووک بووە و دوای چارەسەر لە نەخۆشخانە گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك، برینی دوو لە بریندارەکان سەختە و بەوهۆیەوە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.