تیمی فڕۆکەوانی سلێمانی لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا بەردەوام لەئەرکدا دەبن و لەسەنتەری شار و سەیرانگەکان بەھێلیکۆپتەر بۆ بەھاناوەچوونی ھاووڵاتیان لەئامادە باشیدا دەبن.
عەمیدی فڕۆکەوان حسێن فەیزوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانیان لەرۆژانی نەورۆزدا بۆ بەھاناوەچوونی ھاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەئامادە باشیدا دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی ٢٠ی مانگ بەھێلیکۆپتەر چاودێری شەقامەکان و تەواوی ئەو شوێنانە دەکەن کەلەناو شاری سلێمانی بۆ بەڕێوەچوونی چالاکیەکانی تایبەت بەجەژنی نەورۆز دیاری کراون، ئاماژەی
دەشڵێت، رۆژی ٢١ی مانگ ھێلیکۆپتەرەکانیان چاودێری سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن و لەکاتی بەدیکردنی ھەر ڕووداو یاخود حاڵەتی نەخوازراو تیمەکان ئاگادار دەکەنەوە و لەکاتی پێویستیشدا ھێلیکۆپتەرەکان بۆ مەبەستی فریاگوزاری و گواستنەوەی ھاووڵاتیان بەکار دەھێنن.
بەڕێوەبەری فڕۆکەوانی سلێمانی داواشیکرد، لەکاتی پێویستدا بۆ رووداوەکانی ھاتووچۆ ھاووڵاتیان پەیوەندی بەژمارە تەلەفۆنی ١٨٨ھاتووچۆەوە بکەن و بۆ حاڵەتی فریاگوزاریش پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ی بەرگری شارستانیەوە بکەن، ھەروەھا بۆ تێکچوونی باری تەندروستی پەیوەندی بە پەیوەندی بەژمارە ١٢٢ی تەندروستیەوە بکەن، وتیشی: ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە راستەوخۆ پەیوەندی بەتیمەکانیانەوە دەکەن و دواتر بۆ بەھاناوەچوونی ھاووڵاتیان ھێلیکۆپتەرەکانیان دەگەنە شوێنی مەبەست