لەسەر بانگھێشتی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا، رۆژانی ٢٠ بۆ ٢٢ی ئادار شی جین بینگ سەرۆکی چین، سەردانی مۆسکۆ دەکات و گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگی ستراتیژی و کێشە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دەکەن.
کۆشکی کرملین بڵاویکردەوە، سەرۆکی چین رۆژانی ٢٠ بۆ ٢٢ی ئادار لەسەر داوای ھاوتا روسییەکەی سەردانی مۆسکۆ دەکات و پێکەوە گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی ھاوبەشی و ھەماھەنگی ستراتیژی دەکەن و دیدو بۆچوونیەکانیان لەبارەی پرسە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن.
ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، سەردانەکە پاڵنەرێکی تر دەبێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و بەھێزکردنی متمانەی دوو لایەنە .