وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، پلەی حەوت ھەزار و ٤٥٥ پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣ بەرزکرایەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەفەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (٥٨٣٠) لە ٢٠٢٣/٣/١٦ و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە(٦٠٣٣) لە ٢٠١١/١٢/٤ تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (٧٤٥٥) پلەدارو پێشمەرگەی سەر بەدیوان ولیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣.